Single Slide

بەرنامەی کاری لیستی ١٢٩

بەرنامەو کاری لیستی ١٢٩ ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

یەکەم : سێکتەری کارگێڕی و ئابوری

كارگێڕی و ئابوری گرنگترین و کاریگەرترین پایەکانی حکومڕانیین، سەرکەوتن و شکستی هەر دەسەڵاتێکیش پەیوەستە بە سەرکەوتنی سێکتەری کارگێڕی و دارایی وڵاتەکەوە. هەرێمی کوردستان هەرچەندە وڵاتێکی پڕ خێروبێرە،

زیاتر

دووەم : سێکتەری سیاسی و دیپلۆماسی:

قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان و هەڕەشەکانی سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، لێکەوتەکانی ریفراندۆم و سەرکێشیکردن بە دەستکەوتەکانەوە لەڕێگەی پەیوەندی تەسکی بەرژەوەندیخواز و تێوەگلان لە ئەجێندای هەرێمایەتی،

زیاتر

سێیەم: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنە دێرینەکان

مافە بەدەستهاتووەکانی گەلەلکەمان و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی بەرهەمی قوربانییەکانی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنە دێرینەکان و ئەنفالکراوان، کەمئەندامانی سەنگەرە، بۆیە خۆیان و کەسوکار و نەوەکانیان شایەنی ژیانێکی شاییستە خزمەتی زیاترن..

زیاتر

چوارەم : ناوچە دابڕێندراوەکان و ماددەی ١٤٠

یەکێتی وەک پرسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ستراتیژی دەڕوانێتە ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە هەر وەک چۆن لە رابردوو هەموو هەوڵە سیاسییەکانی لەپێناو گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بووە بە پێی دەستور بۆ سەر ئیدارەی هەرێم، لە ئێستاشدا سوورە لەسەر یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە، بۆ ئەمەش لە بەرنامەیدایە:

زیاتر

پێنجەم : سێکتەری ئاسایش و پێشمەرگە:

دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی دیکە هەمیشە جێی بەیاخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، هاوکات سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی مانەوەی سیستمی سیاسی هەرێم.

زیاتر

شەشەم: سێکتەری گەنجان و رۆشنبیری و هونەری:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هێشتنەوەی کۆمەڵگەی کوردی بە گەنجی و بۆ پاراستنی ناسنامە و کلتوری کوردی و گەشەپێدانی رۆشنبیری و هونەر و دەرخستنی تواناکانی گەنجان و پاڵپشتیکردنیان، ئەم بەرنامەیە دەخاتەڕوو:

زیاتر

حەوتەم: سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا:

سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەهەرێمی کوردستان، لە رووی کوالێتی و پرۆگرامی خوێندن و شێوازی وانەوتنەوەو شوێنی سەردەمییانە بۆ خوێندکاران پێویستی بە گەشەپێدانی زیاترە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەکی تایبەتی داڕشتووە کە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:

زیاتر

هەشتەم: سێکتەری تەندروستی

سێکتەری تەندروستی یەکێکە لە سێکتەرە سەرەکی و گرنگەکان کە راستەوخۆ پەیوەندی و کاریگەری بەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە هەیە، لەهەر وڵاتێک کە خاوەن سیستمێکی پێشکەوتووی تەندروستی بێت، لەو وڵاتەدا کۆمەڵگە بە تەندروستی ژیان بەسەردەبەن.

زیاتر

نۆیەم: سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری :

ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و سیستمێکی نوێ هەیە، بۆ ئەوەی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە هەرێم ببێتە بەدیلی سێکتەری نەوت، ئەمەش بەوە دەکرێت سیاسەتێکی روونی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریمان هەبێت بۆ ئەوەی ئەم سێکتەرە گەشەکردنێکی باشتر و فراوانتر بەخۆیەوە ببینێت و بگاتە ئاستێک کە نەک پێویستیمان بە بەروبوومی دەرەوە نەمێنێت،

زیاتر

دەیەم: سێکتەری گەشتوگوزار :

هەرێمی کوردستان لە رووی پێکهاتە و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە ناوچەیەکی زۆر گرنگ و گونجاوە بۆ پێشخستنی سێکتەری گەشتوگوزاری، کەدەبێتە هۆی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری و رەخساندنی هەلی کار و دەتوانێت ببێتە پردێکی پەیوەندی جڤاکی و هونەری و کەلتوری لەگەڵ گەلان و نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری عێراق.

زیاتر

یانزەیەم : سێکتەری پیشەسازی و وزە :

پرسی وزە لەهەرێمی کوردستان بووەتە سەرچاوەی بایەخپێدانی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی و ساڵانێکە شادەماری ئابوری هەرێمە، بەڵام مامەڵەکردنی ناتەندروست و سیاسەتێکی چەوت بەرانبەر وزە و سەرچاوە سروشتییەکان،

زیاتر

دوانزەیەم: سێکتەری وەرزشی:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پلانێکی سەردەمییانەی داڕشتووە کە دەبێتە هۆی پێشخستنی کەرتی وەرزشی، کە بەرنامەکە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:

زیاتر

سیانزەیەم : سێکتەری گرنگیدان بە ژنان :

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی مۆدێرن و پێشکەوتووخواز گرنگییەکی زۆری بە ژنان داوە و بەشێوەی کردەیی دەرفەتی رەخساندووە کە ژنان بتوانن لە ناوەندە باڵاکانی حزبی و حکومی تواناکانی خۆیان بخەنەگەر،

زیاتر

چواردەیەم: سێکتەری ژینگەپارێزی:

ژینگە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکان بووەتە پرس و خەم و ئەرکی گشتی، چونکە ژیان و مانەوەی مرۆڤ پەیوەندی بەژینگەوە هەیە، لەپێناو پاراستنی ژینگە و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی کە ئەوەش ئەرکی هێزە سیاسییەکانە،

زیاتر

پانزەیەم: کرێکاران و کاسبکاران و پیشەوەران :

کرێکاران و کاسبکاران و پیشەوەران، دەستوبازوی بونیادنەری وڵاتن و بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی کوردستانیین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بایەخێکی زۆرەوە لێیان دەڕوانێت و لە بەرنامەیدایە:

زیاتر

شانزەیەم : سێکتەری پرسی کۆچبەرەکان:

کێشەی کۆچبەرەکان (نازیحەکان) لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە کێشە ستراتیژییەکان، چونکە لەڕووی شوێنی نیشتەجێبوون، خزمەتگوزارییەکانی وەکو (کارەبا، ئاو، پێداویستییە پزیشکییەکان، نەخوشخانە، دەرمان، قوتابخانە،

زیاتر

ئێمە کێین؟

بەخێربێن بۆ وێبسایتی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی سۆشیال دیموکرات، لەسەر رێبازی (شکۆی نەتەوەیەک)، کۆڵەکەی پۆڵایینی کوردستان و عیراق جەنابی سەرۆک مام جەلال رێگەی خەباتی گرتەبەر.

بەو پێیەش دوای نسکۆی ساڵی (١٩٧٥)، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ و رابەرایەتیکردنی هەتا ئێستاش، بووە پێشەنگ و شاسواری مەیدانی تێکۆشان و پلان و بەرنامەی وڵاتدۆستی، نەتەوەدۆستی، مرۆڤدۆستی و پارێزگاریکردن لە مافەکانی و کارکردن بۆ هێنانەدیی داهاتوویەکی پرشنگداری بۆ هەموو پێکهاتەکان داڕشت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاوە تا دەگاتە سەر لە نوێ پێکهێنانەوەی دەوڵەتی عیراق، کاری کردووە بۆ گۆڕینی لە نمونەیەکی تاکڕەوی و رەگەزپەرستیەوە بۆ وڵاتێکی دیموکراسی و فرەیی لە سەرجەم کایە جیاجیاکاندا، هەروەها لەڕێگەی سەرکردایەتیکردنی جوڵانەوەی رزگاریخوازیدا بەرزترین پێگەی بۆ کورد و دیموکراسییەت لە دەوڵەتی عیراقی نوێدا مسۆگەرو و دەستەبەر کرد. راستییەکی حاشاهەڵنەگریشە سەرۆک مام جەلال قورساییەکەی زیاتری بەخشییە پۆستی سەرۆک کۆمار، ماندونەناسانە کارێکی وەهایکرد بۆچوونە جیاوازەکان لەسەرجەم عیراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە یەکتر قبوڵبکەن. لە پێناوی دەستەبەرکردن و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و پاراستنی شکۆی مرۆڤی عیراقییدا، تۆوی پێکەوەژیانی ئاشتییانەو کاری بە کۆمەڵ و هاوبەشی لە عیراقدا چاند، ئەوانەش هەموویان بوونە رێبازی جێگیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان. هەر بۆیە لەو سۆنگەیەوەو وەک پێزانین و بەرزراگرتنی هەوڵ و ماندوبوونی گرانبەهاو بۆچوونە پتەوەکانی، لەبەرزترین ئاستی سیاسی و ئاینییەوە نازناوی (صمام الامان)ی وەرگرت. ئێمەش وەک هەڤاڵانی سەرۆک مام جەلال لە شۆڕش و لە شار، لە سۆنگەی باوەڕی ریشەبەستومانەوە بەڕێبازی نیشتمانی و مرۆڤایەتی هەڵقوڵاوی رێچکەی نیشتمان پەروەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وسەرۆکەکەی، کارمان کرد بۆ درێژەپێدانی رێبازەکەی مام، بۆ پارێزگاریکردن لە یەکێتییەکەمان (یەکێتی نیشتمانیی کوردستان) و بە‌هێزترکردنی ریزەکانی، هەربۆیە هەنگاومان بەرەو بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حیزب هەڵگرت، کۆنگرەیەک سەرجەم بەها دیموکراسییەکان و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دێڕبەدێڕی پەیڕەوەکەیدا بەرجەستە ببێت.


پەیڕەو و پڕۆگرام

پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم

داگرتن

کاندیدانی لیستی ١٢٩ ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بازنەی هەڵەبجە

٦ کاندید

کاندیدەکان
بازنەی دهۆک

٣٠ کاندید

کاندیدەکان
بازنەی هەولێر

٦٤ کاندید

کاندیدەکان
بازنەی سلێمانی

٧٢ کاندید

کاندیدەکان

!بەشدار بە

بۆ پەیوەندی کردن تکایە ئەم فۆڕمە پڕ بکەرەوە.